Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 04:24

پۆلیسی هەولێر بکوژی مەلا ئاوارەی دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 06:00ـی بەیانی ئەمڕۆ کەسێک هێرشی کردە سەر مەلا ئاوارە ناسیح لە قوشتەپە و کوشتی، پۆلیسی پارێزگای هەولێریش دەڵێت؛ چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

رۆژی چوارشەممە 11ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی بکوژی ئاوارە ناسحی بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ لە قوشتەپە تاوانەکەی ئەنجامدابوو.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵیت؛ "دوای ئەوەی کاتژمێر 06:00ـی بەیانی ئەمڕۆ ە قەزای قوشتەپە لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی "ئـ .ن.ع" تەمەن 37 ساڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتە، کوژراوە".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، "تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا".

ئاوارە ناسح لەدایکبووی گوندی قەرە سالمی پردێ بووە و کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی تەواو کردبوو. چەند ساڵێک بوو نیشتەجێی قەزای قوشتەپە بوو، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بەیانی ئەمڕۆ هێرشی کرایە سەر و بە فیشەک کوژرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.