Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:06

کەشناسی هەرێم: لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

رۆژی چوارشەممە 11ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات".

 

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەوردەبێت".

 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز بێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

هەولێر :  41 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک :  41  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی

سۆران :  39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.