دۆناڵد ترەمپ هێزی سەربازی زیاتر بۆ دامرکاندنەوەی نا ئارامییەکان دەڕژێنێتە سەر شەقام و حکوومەتی خۆجێی کالیفۆرنیاش سکاڵای یاسایی لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەردانی فۆرت براگی کرد و 50 هەزار سەربازی ئامادە کرد بۆ هێزی پاڵپشتی و کەم کردنەوەی فشارەکانی خۆپیشاندەران.
ترەمپ، 700 سەربازی لە هێزە دەریایەکان جێگیر کردووە و 4000 سەربازیشی لە بەرامبەر خۆ پیشاندەران داناوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی دۆخەکە.
سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی بڵاوکردنەوەی هێز لە لۆس ئانجلس دەڵێێت، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی دامودەزگا و شوێنە تایبەتاکنی ئەمریکا.
حکوومەتی خۆجێی کالیفۆرنیا سکاڵای یاساییان لە دژی ترەمپ کردووە و دەڵێن ئەم رەفتارە تەنها خۆپیشاندەران توڕە دەکات و دۆخەکە خراپتر دەکات.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا گوتی: سەربازەکانی ئێمە چەندین ساڵە خوێنیان ڕشتووە بۆ ئەوە نەبووە ئەمڕۆ کۆچبەران لە وڵاتانەوە بێن وڵاتەکە وێران بکەن.
گوتیشی، ئەم وڵاتە دەست کەوتی ئەو پاڵەوانانەن کە لەبەرەکانی جەنگ گیانی خۆیان بە فیدای ئەم وڵاتە کردووە نایەڵم کۆچبەران تێکی بدەن.
ماوهی چهند رۆژێكه خۆپیشاندانەکانی لۆس ئانجلێس به چڕی بهردهوامن دژ بە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترهمپ، لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی کۆچبەرە نایاساییەکانی داوه له وڵاتهكهدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.