سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی كەریم شنگالی سەركردەی دیار و ناسراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو كردەوە.
مەسرور بارزانی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند "هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیار و ناسراوی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر خەمباری کردم".
سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند "کاک کەریم شنگالی لە هەموو قۆناخەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو".
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاند "كەریم شنگالی لە هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانیدا، زۆر بە دڵسۆزی و لێهاتووییەوە کارەکانی جێبەجێ دەکرد و کەسێکی وەفادار و جێی متمانە بوو".
لە كۆتایی پەیامەكەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی دا "بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەموو کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.