وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕی 1.4 ملیار دینار دەگەڕێندرێتەوە ئەو خێزانانەی کە بەشێکن لە پرۆژەی ڕووناکی، بەهۆی ئەوەی پێشتر پارەی زیاتریان لە نرخی نوێی كارەبا دابوو.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی كارەبا: زیاتر لە 60 هەزار خێزان کە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، سوودمەند دەبن لەو بڕە پارەیەی حکوومەت دەیگەڕێنێتەوە بەشێوەی کرێدت (رصيد) بۆ پسوولەکانی مانگی پێنج.
ئاماژە بەوەش دەكات: بە تێکڕا هەر یەکێک لەم ماڵانە تا 20 هەزار دینار بەشێوەی کرێدت لەسەر پسوولەکانیان وەردەگرنەوە، هەندێک گەڕەک هەن کە ماڵەکانیان بە تێکڕا تا نزیکەی 80 هەزار دینار وەردەگرنەوە.
جەختیش دەكاتەوە كە: زیاتر لە 10 هەزار خێزان بەهۆی گەڕانەوەی ئەمە بڕە بۆیان، هیچ بڕە پارەیەک نادەن بۆ پسوولەی کارەبای مانگی پێنج.
وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێـ كە ئەم هەنگاوە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە:-:
یەکەم / پێشتر پارەیەکی زیاترییان دابوو بۆ پسوولەی کارەبا بە بەراورد بەو نرخە نوێیانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە چەند هەفتەی ڕابروودا پەسەندی کرد.
دووەم / ئەو هاووڵاتییانەش دەگرێتەوە کە سوودمەند نەبووبوون لە پاڵپشتی حکوومی بەڕێژەی 15% لە مانگی سێیەمدا کە ئەویش لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا. ئەمەش وەک پاڵپشتیەکی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لەسەر پاڵپشتی مانگی یەکەم بەڕێژەی 50% و مانگی دووەم بەڕێژەی 25%.
چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ نرخە نوێیەکانی کارەبای پەسەند کرد، لە ئەنجامدا ئێستا 80%ی هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بە پێشوو بۆ کارەبای مۆلیدەی ئەهلی و نیشتمانی.
هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاکو بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم پاڵپشتییانە و کۆمەڵێک دەستپێشخەری دیکە دابینکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی زیاتری هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.