دەستەی كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوو كەشی گەرمی هاوینە دەست پێ دەكات و پلەكانی گەرما دەگەنە لووتكە و لە هەندێك ناوچەی عێراق دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.
دەستەكە رایگەیاند: تا رۆژی هەینی داهاتوو پلەكانی گەرما بەردەوام روو لە بەرزبوونەوە دەبێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكە دەگاتە لووتكە و كەشوهەوا ئەوپەڕی گەرمی دەبێت.
هەروەها رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان 44 – 46 پلە دەبێت، لە پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق پلەكە دەگاتە 49 – 50، بەڵام لە پارێزگاكانی باشوور تا 52 پلە بەرز دەبێتەوە.
دەستەی كەشناسی عێراق داوای لە هاووڵاتییان كرد ئەو ماوەیە ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و لە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر دووربكەونەوە، ئاو و شلەمەنییەكانیش زیاتر بخۆنەوە و ئەو كەلوپەلانەی مەترسی تەقینیان هەیە لەنێو ئۆتۆمبێلەكانیان دانەنێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.