Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 04:06

کەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.

رۆژی شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ جار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور".

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە 8ـی حوزەیرانی 2025؛ "بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە لە هەندێ کات و شوێن نیمچە هەور دەبێت".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما نزیکبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

 

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.