دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو سوپای رووسیا به پلانێكی تۆكمه هێرشێكی چڕی كرده سه‌ر ناوچه‌ی خێرسۆن له كه‌ناری ده‌ریاكان و كاولكارییه‌كی زۆری دروست كرد، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند: من له ژیاندا ماوم و له‌به‌رامبه‌ر دوژمن وه‌ستاوم كه ته‌نیا له زمانی چه‌ك و كوشتن تێده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی حوزه‌یران ، میدیای فه‌رمی ئۆكراینا له كیێڤی پایته‌خت گوتارێكی ڤۆڵۆدیمێر زێلنسكی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی په‌خش كرد، دوای ئه‌نجامدانی هێرشێكی چڕی سووپای رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خێرسۆن و تیایدا زێلینسكی رایگه‌یاند: هێرشەكانی رووسیا باڵەخانەی ئیدارەی ناوچەكەیان كردۆته ئامانج و وێرانی كردووە، كە ئه‌وه‌ش یەكەمجار نییە هێرش بكەنە سەر ئەم باڵەخانەیە، بەڵام هێرشەكانی ئەمجارە زۆر ڕوون بوون.
شەوی رابردوو دوای ئه‌نجامدانی هێرشه چڕه‌كه‌ی سوپای رووسیا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە زێلێنسكی كرابێتە ئامانج و كوژرا بێت، بەڵام به پێشكەشكردنی گوتاره ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئەو دەنگۆیانەی ره‌وانده‌وه.
هه‌ر له میانی گوتاره‌كه‌یدا رووی له مۆسكۆ كرد و رایگه‌یاند: تۆ تەنیا بە هێز و كوشتن و وێرانكردن دەتوانی شكست بەو جۆرە كەسانە بێنیت كه زمانی دیپلۆماسی نازانن، به‌ڵام ئێمه ئۆكرایناین وڵاتانی تر نین.
زێلێنسكی به نیگه‌رانی قووڵه‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لە ناوچەی خاركیڤ، سومی، دۆنێتسك و نیكۆپۆل، هەروەها لە ناوچەی ژاپۆریژیا هێرشی چڕی دوژمن هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.