Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 08:31

هۆشیار زێباری: په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌كاردێنین بۆ به‌ نێوده‌وڵه‌تیی كردنی پرسی مووچه‌

کوردستان TV
100%

هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ میانی په‌یامی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌یدا رایگه‌یاندووه‌: هەرێمی كوردستان پەیوەندیی فراوانی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆمكاری عه‌ره‌بی و وڵاتانی جیهان، ئەگەری زۆری هەیە له‌ دوای جه‌ژن پرسی بڕینی مووچەی خەڵكی كوردستان بەنێودەوڵەتیی بكەین.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی حوزه‌یران له‌میانی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: "لە كاتێكی خراپدا كە پێش جەژن بوو، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێكی خراپی تەواو سیاسی دەركرد، ئەوەش پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو خراپتر برد".


هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی فراوانی سیاسی و دیپلۆماسی و بەهێزی لەگەڵ هەریەك لە ئەمه‌ریكا، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی، ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو، توركیا، ئێران و نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە، ئەگەری هەیە پەیوەندییەكان بۆ چارەسەركردنی بابەتی بڕینی بودجە بەكاربهێنین و بیكەینە پرسێكی نێودەوڵەتی.

جێی باسه‌، خەڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بە بێ وەرگرتنی مووچە و شایسته‌ داراییه‌كانیان، رۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ 2025 بەڕێ دەكەن، ئەوەش دوای بڕیاری بڕینی مووچەی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لە 28-5-2025، بە پاساوی ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕی پشكی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بە ستەمێكی ئاشكرای بەغدا بەرامبەر خەڵكی كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.