ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/6/6 نيچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتى)يه‌وه پێگه‌يشت.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا باكرهان به ناوى خۆى و ده‌م پارتى ـ يه‌وه، پيرۆزباييى جه‌ژنى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و كۆششى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتيدا له توركيا کرد و دووپاتى كرده‌وه كه وه‌ك قۆناغه‌كانى پێشتر، له قۆناغى ئێستا و له داهاتووشدا پێويستييان به ڕۆڵ و پشتگيريى به‌ڕێزیان ده‌بێت بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پيرۆزباييى جه‌ژن، سوپاسى هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى بۆ په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا كرده‌وه و ڕايگه‌ياند به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگيريكردنى پرۆسه‌كه. هه‌روه‌ها داكۆكى كرد كه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێ له‌ده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.