شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی (تۆڕی میدیایی کوردستان)ی لە هەولێر کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەردوو تەلەڤزیۆنی کوردستان تیڤی و زاگرۆس، باس لە چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش كرا.
رۆژی چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی رالف ئەلحاج به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان-داكۆكیكردن و هاوبه‌شییه‌كان، سەردانی (تۆڕی میدیایی کوردستان)ی کرد و لەلایەن عەبدولڕەحمان کاکل بەڕێوەبەری کوردستان تیڤی و عەلی تاهیر بەڕێوەبەری زاگرۆس تیڤی پێشوازییان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەک لە زه‌ید فه‌همی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌غدا و شه‌هد پترۆس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری يوونسێف و زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ژووری هه‌واڵ ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كان كرا و جەخت لەوە کرایەوە کە تۆڕی میدیای كوردستان ئه‌زموونێكی زۆری له بواری میدیا و كاركردن له‌بواره‌كانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان و پێكهاته‌كان هه‌یه.
هەر لەو دیدارەدا پرسی گرنگیدان بە مافه‌كانی منداڵان و پاراستن و چاودێریكردنیان گەنگەشە کرا و دووپات لە كاركردنی هاوبەشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تۆڕی میدیای كوردستان له‌و بواره‌دا كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.