سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە شارۆچكەی خەبات منداڵێك لەنێو گۆماوێكی پاشەڕۆی كارگەی بلۆك خنكا.
بەرگریی شارستانی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 6:15 خولەك ئاگادار کراينەوە لە بوونی رووداوی خنکانی منداڵێك بەناوی (حەبیب ئیندار محەمەد) تەمەن 9 ساڵان لە شارۆچكەی خەبات.
منداڵەكە لە کاتی ياریکردن كەوتۆتە نێو گۆماوێكی پاشەڕۆی کارگەی بلۆك و بەو هۆیەوە خنكاوە.
تيمی ژێرئاوی خەبات گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دوای تێپەڕبوونی تەنیا 15 خولەك، توانیان تەرمی منداڵەكە دەربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.