بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكرێت 100 نەخۆشی تالاسیمیا بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری و چاندنەوەی مۆخ.
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا پشکنین و چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا بکرێت بە خۆڕایی؛ لە ئێستادا تووشبووان سوود لە پشکنین و چارەسەرەکان لە تاقیگە و سەنتەرە تەندروستییەکانی حکوومەت وەردەگرن.
بژار نووری بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا گوتی "جێگەی پێزانینە بۆ سەرۆکی حکوومەت جگە لەوەی سەنتەر و تاقیگە حکوومییەکانی کردە بەخۆڕایی، 100 کەس لەو نەخۆشانەی هەڵگری تالاسیمیان دەنێرێتە دەرەوەی وڵات کە پێویستیان بە چاندنەوەی مۆخە".
بەشێکیش لە تووشبووان دەڵێن "ئێمە وەک تووشبووانی تالاسیمیا مانگانە پێویستیمان بە بڕێکی زۆری تێچوو هەبوو، بەڵام دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت لە ئێستادا دەتوانین بە تێچوویەکی کەمتر چارەسەر وەربگرین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.