سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکار قەرەنی جەمیل بڵاودەکاتەوە و هاوخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەردەبڕێت.
رۆژی سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند قەرەنی جەمیل بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى، هه‌روه‌ها ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م"
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى داهێنه‌ر و به‌توانا و ده‌ستڕه‌نگينى شێوه‌كاری كورد مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌ميل ـ م بيست. له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى، هه‌روه‌ها ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له‌ده‌ستدانى مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌ميل خه‌ساره‌تێكى گه‌و‌ره‌ى هونه‌رى شێوه‌كاريى كوردستانه كه به ئاسانى جێگه‌ى پڕ نابێته‌وه. ئه‌و به شاكار و به‌رهه‌مه جوان و ناوازه‌كانى، به شێوازه باڵاكه‌ى، خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى شێوه‌كاریی كرد و ناو و ئاماده‌ييى كوردى لەو بواره‌دا برده نێوه‌نده هونه‌رييه جيهانييه‌كان. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.