Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 08:07

بڕیارێك بۆ بەرژەوەندی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارێكی بۆ بەرژەوەندی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەركرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوی كردەوە: لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێك ئاراستەی گشت زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.

بڵاویشی كردەوە: لە گشتاندنەكەدا هاتووە كە لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 و ئەو رێکارانەی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان پەیڕەو دەکرێن، بڕیار درا بە بەخشینی ڕسووماتی داواکردنی پشتگیری بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووق لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

بەگوێرەی ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیارە سبەی سێشەممە فۆڕمی خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو بكرێتەوە، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هاووڵاتییانیش دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.