ئه‌مڕۆ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هەولێر رایگەیاند: دەست بەسەر زیاتر لە 8 هەزار ڤەیپدا گیراوە و به‌شێوه‌ی زانستی له‌ناو براون، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه و تا ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار ڤه‌یپ له‌ناوبراون.
رۆژی دووشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2025، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگەیاند: لە دوای ده‌ركردنی بڕیاری قەدەغەکردنی ڤەیپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، هەڵمەتێکی باشیان بۆ لە ناوبردنی زانستیانه‌ی ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له سنووری شاری هه‌ولێر ده‌ستپێكردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لە لایەن ئەو لیژنانەی کە دیاری کرابوون بۆ ئەو هەڵمەتە، تا ئێستا توانراوه زیاتر لە 50 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه دەستیان بەسەردا بگیرێت و لەناو ببرێن.
هه‌ر له‌میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه قایمقامی هه‌ولێر زیاتر گوتی: ئەوەی ئەمڕۆ لەناوی دەبەین زیاتر لە 8 هەزار ڤەیپە کە دەستیان بەسەردا گیراوه، دووپاتیشی كرده‌وه: هەڵمەتەکە به پێی یاسا بەردەوام دەبێت، بەبێ ئەوەی جیاوازی و چاوپۆشیی لە هیچ کەسێک بکرێت.
نەبەز عەبدولحەمید، ڕاشیگەیاند: "رێکاریش گیراوەتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی کە هەوڵی فرۆشتنی ڤەیپ دەدەن و بە ڕێگای قاچاخ دەیهێننە ناو بازاڕەکان".
سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێکاره‌کانیش ئاشكرای كرد: "رێكاره‌كان بریتین لە دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی، داخستنی شوێنەکان و پێبژاردن بە خاوەنی ئەو شوێنانەی کەوا پابەندی بڕیارەکە نەبوون و سەرپێچییان کردووە."
هاوكات لای خۆیه‌وه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: له داهاتوودا هەموو ئەو شوێنانە دادەخرێن کە ئەو جۆرە مامەڵانە به ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی دەکەن، هه‌روه‌ها سزادانى پێبژاردن ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ خاوەنی ئەو شوێنانەی کە پابەندی بڕیارەکە نەبوون و سەرپێچییان کردووە.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.