Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:48

ئەحمەد شەرع: سووریا وئیسرائیل دووژمنی هاوبەشیان هەیە

کوردستان TV
100%

سەرۆککۆماری حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا داوای کۆبوونەوەی راستەوخۆ لەگەل ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات بۆ ڕاگرتنی شەر لە وڵاتەکەی و گەرانەوەی ئاشتی بۆ سووریا.

ئەمرۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025، ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا، لە لێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە گۆڤارەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "پێویستە بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل و کۆتایی بە کێشەکان بهێنین، زۆر گرنگە ئەم بڕیارە لەم کاتەدا بۆ پاراستنی هەموو خەڵکی مەدەنی و هەموو ئەتنیکەکانی کۆمەڵگا".

ئەحمەد شەرع جەختی لەوە کردەوە، پاراستنی هاووڵاتییانی سووریا ئەرکی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤە و پێویستە رێکاری یاسایی بگیرێتە بەر بۆ گەرانەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە.

سەرۆککۆماری سوریا، رەتی دەکاتەوە گفتوگۆی ناراستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل بکات بۆ وەستاندنی شەر لە ناوچەکە، ئەو دەیەوێت دانیشتنێکی دوورودرێژ و پر بەرهەمیان لەگەڵ سازبکات و لەسەر بنەمای رێز رێکبکەون نەوەک ترس.

ئەحمەد شەرع دەڵێت: "داوام لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە گفتوگۆی راستەوخۆمان لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی باس لە پێشکەوتنەکانی سووریا بکەین، هەروەها بونی پاڵپشتی ئەمریکا لە سووریا واتە بوژاندنەوەی ئەو وڵاتە و سەقامگیری دۆخی سیاسی و تەناهی ناوچەکە".

گوتیشی: "داوام لە ئیسرائیل کردووە گفتوگۆ بکەین بۆ رێککەوتن و راوەستانی شەر لە ناوچەکە لەسەر بنەمای رێز نەوەک ترس".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.