Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 18:10

کەشناسی هەرێم: سبەی لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

رۆژی یەکشەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی دووشەممە 2ـی حوزەیرانی 2025؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ ,لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لە کاتەکانى ئێوارەدا,لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با کاریگەرى ئەم تۆزوخۆڵە لە ناوچە دەشتایەکان زیاتر دەبێت".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزێت بەراوورد بە ئەمڕۆ.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

هەولێر :  34  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی

دهۆک :  34  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی

سۆران :  33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان :39 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.