ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، بەهۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رما و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان چه‌ندین ڕێنمایی بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە و داوایان لێدەکات پێیانەوە پابەند بن تاوەکو سه‌لامه‌ت بن و دوور بن لەهەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌نراوێكی رێنمایی ئامێزدا، سەبارەت بە ڕێگری‌کردن لە ئەگەری روودانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا كه ساڵانه له شاره‌كانی هه‌رێم دووباره ده‌بێته‌وه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شوفێران رایگه‌یاندووه: ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکەین کە لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێن كه هۆكار بن بۆ سووتان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان لەوانەش:
- خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە
- بتڵی ئاو
- چاویلکە
- چەرخ
- بۆن
- موعەتەر
- پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە گشتی مەترسیدارن بەجێبهێڵدرێن لەناو ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم بۆ شۆفێران هاتووە: لەکاتی وەستان و پارككردنی ئۆتۆمبێلدا، پێویستە کەمێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە، هەروەها تانکی سووتەمەنیش پڕ نەکرێت و تایەی ئۆتۆمبێلیش زیاد لە پێویست پڕهەوا نەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم له رێنامییه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ھەبوونی ئامێری ئاگرکوژێنەوەی دەستی لە ناو ئۆتۆمبێلەکان و چۆنیەتی بەکارھێنانی و دڵنیابوون لە بەسەرنەچوونی بۆ ئه‌م وه‌رزی گه‌رمایه پێویست و گرنگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.