ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایار لەئاكامى روداوێكى هاتوچۆدا لەسەر ڕێگاى سه‌ره‌كی نێوان بەردەڕەش -كەلەك سێ كەس بەسەختى بريندار بوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ستی په‌یامنێری كوردستان تیڤی سه‌نگه‌ر گۆران كه‌وتووه: رائيد (شڤان عوسمان) ئەفسەر لەبەشى پۆليسى هاتوچۆى قەزاى بەردەڕەش بەكوردستان تيڤى راگەياندووه: روداوەكه له نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووه دوو له ئۆتۆمبێلەكان بارهه‌ڵگرو ئۆتۆمبێلكى پيكاب تۆیۆتا بووه.
به پێی زانياريەكانى كوردستان تيڤى: یه‌كێك له برينداره كان بەهۆى سه ختى برينەكەى گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر و برینداره‌كانیش سه‌رنشینی ناو پیكاب تۆیۆتاكه بوونه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.