حالەتێکی دیکەی تای خوێن بەربوون لە ڕانیە تۆمار کراوەو وەزارەتی تەندرووستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە بوونی هەر نیشانەیەکی تای خوێنبەربوون سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئایاری 2025، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە و هاووڵاتییەکە دانیشتووی ناحیەی بۆسکینە سەر بە قەزای رانیە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 29 ساڵە و ئاژەڵدارە ، لە رێگەی بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵەکانی تووشی تای خوێنبەربوون بووە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دوای گومان کردنی نەخۆشەکە و پشکنین لەلایەن تیمە پزیشکییەکان، دڵنیا بووینەوە لە تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و هەر زوو رێکارەکانی دەستنیشان کردن و چارەسەری بۆ گیراوەتەبەر.
گوتیشیان، تووشبووەکە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری چردایەو چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە و تیمەکانمان هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی راستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بۆ ئەوەی گیانیان پارێزراوبێت.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، هەرخاوەن ئاژەڵێک گومانی ئەوەی هەیە یەکێک لە ئاژەڵەکانی تووشبوونی تای خوێنبەربوون بووە با راستەوخۆ تیمەکانی ڤێرتێرنەری ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی گیانی خۆی و ئاژەڵەکانی دیکەی نەکاتە مەترسییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.