بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
رۆژی چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە هەندێ ناوچەی تایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 29ـی ئایاری 2025؛ "اسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ , لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی کەم لە کەشی ناوچەکەمان . وە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە 4 تا 6 پلەی سیلیزی".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما چوار بۆ شەش پلە دادەبەزێت بەراوورد بە ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :33 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.