Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 17:05

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی سەردانەکەی شاندی حکوومەت بۆ واشنتن کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و لە کۆبوونەوەکەدا دەرەنجامی سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی دەخرێتە روو.

 

رۆژی چوارشەممە، 28ی ئایاری 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبیتەوە".

 

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە؛ "لە کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردانی فەرمیی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ واشنتن لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی شاندەكە بۆ ئەنجوومەن دەخرێتە ڕوو".

 

رۆژی 18ـی ئایاری 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە واشنتن و تا رۆژی 23ـی ئایار زیاتر لە 20 دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیر و سیناتۆر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئەنجامدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.