بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت وسەبارەت بە سبەی پێشبینی دەکات:"لە ئەنجامى شەپۆڵى خۆڵ بارین لە کاتەکانى شەوى چوارشەممە بۆسەر ناوەڕاستى عێراق ئەگەرى هاتنى بەشێک لەم تۆزوخۆڵە هەیه بۆ سەر ناوچەکەمان".
رۆژی سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە سنوورییەکان نیمچە هەور دەبێت".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور لە ئێوارە و شەودا ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :43 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.