Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 16:19

وەزارەتی دارایی مووچەی چەند مانگێكی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی ئەوانەی لە ساڵی 2024 چەند مانگێك مووچەیان وەرنەگرتووە، مووچەكانیان لە داهاتی ناوخۆ بەسەردا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (279) لە ڕۆژی (19/3/2025) تایبەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مانگانە دەچێتە بەغدا قبووڵ نەکراون و ماوەی چەند مانگێکە شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە، لەمبارەیەوە چەند بڕیارێک لەسەر میکانیزم و شێوازی پێدانی شایستەکانیان درا بەمشێوەیە:-

1-  ڕۆژی چوارشەممە ( 28ی ئایاری 2025) مووچەی مانگی نیسانی ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

2-  هاوکات مووچەی مانگەکانی (3، 4، 5، 6، 7) ساڵی 2024 سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە لەو مانگانە دامەزراون و شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.

3-  لە مانگەکانی داهاتوودا لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو مووچانەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە کە لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا پێیان نەدراوە.

4- لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت کە تێکڕای تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.