Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 16:57

وەزیری دەرەوەی ئێران: فڕەنسا لەو ئاستە نییە رێنوێی ئێران بکات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی ئاگادار کردووەتەوە كە بە هیچ جۆرێک دەست وەرنەداتە کاروباری ناوخۆی ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئایاری 2025، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە: دەبێت فڕەنسا بووەستێت لە رێنوێنیکردنی ئێران، خۆی لەو ئاستە و ڕاستگۆ نییە".

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: رەفتارەکانی فڕەنسا نادیارە و جێگەی پرسیارن، باسی مافی مرۆڤ دەکەن لە کاتێدا بە ڕاستی لەگەڵیدا نین.

گوتیشی: فڕەنسا ئەگەر لەگەڵ مافی مرۆڤ بووایە پشتگیری لە ئیسرائیل نەدەکرد بەرامبەر ئەو هەموو خەڵکە بێتاوانەی غەزە.

عەباس عێراقچی، لەگەڵ باڵیۆزخانەی فڕەنسا لە تاران کۆبووەتەوە و دڵگرانی ئێرانی بە دەستتێوەردانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە کاروباری کۆماری ئیسلامی ئێران پێشانداوە.

ئێران نامەیەکی فەرمی داوەتە باڵیۆزی فڕەنسا لە تاران و تێیدا بە تووندی هەوڵی "دەستوەردانی فڕەنسای لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە"ی شەرمەزار کردووە.

لە نامەکەدا هاتووە: بەهیچ شێوەیەک کۆماری ئیسلامی ئێران رێگە نادات کەس دەستوەردان بکات لە کاروباری ناوخۆی وڵات، هەرچییەک ببێت و هەرچییەک رووبدات ئێران خۆی چارەسەری کێشەکانی ناوخۆ و دەرەوەی خۆی دەکات، پێویستی بە دەستوەردانی دەرەکی نییە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.