Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 17:37

نێچیرڤان بارزانی لە یادی شۆڕشی گوڵان پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی لە 49ـیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵیت؛ "شۆرشی گوڵان نموونەیەکی بێ وێنە بوو لە ئیرادەی گەلێک کە بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری، ھەرگیز کۆڵی نەداوە".

 

رۆژی دووشەممە 26ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی لە 49ـیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "لە شۆڕشی گوڵاندا گەلی کوردستان دووبارە سەلماندی کە لەپێناو پاراستنی بوون و ئازادیی خۆیدا، بۆ ھەموو قوربانیدانێک ئامادەیە

 

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی:

لە کاتێکدا ئەمڕۆ یادی چل و نۆ ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە، بە ڕێز و شکۆدارییەوە شەھیدانی نەمر و ھەموو ئەو قارەمان و جوامێرانە بە بیردەھێنینەوە کە لەم شۆڕشە مەزنەدا گیان و خوێنیان لەپێناو ئازادیدا بەخشی.

شۆڕشی گوڵان وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، نموونەیەکی بێ وێنە بوو لە ئیرادەی گەلێک کە بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری، ھەرگیز کۆڵی نەداوە. لە شۆڕشی گوڵاندا گەلی کوردستان دووبارە سەلماندی کە لەپێناو پاراستنی بوون و ئازادیی خۆیدا، بۆ ھەموو قوربانیدانێک ئامادەیە.

لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئەرکی ھەموومانە میراتی شەھیدان و فیدراڵی و دەستکەوتە دەستوورییەکانی بپارێزین و بە یەکڕیزی و ھاوکاری درێژە بە ڕێگەی ئەوان بدەین. با یادی شۆڕشی گوڵان ھاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی، تا بە کاری ھاوبەش و ھاریکاری، بەرەو داھاتوویەکی باشتر ھەنگاو بنێین. 

بەرز و شکۆدار بێت یادی شۆڕشی گوڵان، دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدان، سڵاو لە ھەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.