Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 01:58

ترەمپ: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئێران زۆر باش بوو

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران بەرەوپێشچوونی باشی هەیە و لەم دوو رۆژەدا هەواڵی خۆشتان پێدەدەین، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت پرسی ئەتۆم بە دوو سێ کۆبوونەوە بڕیاری لەسەر نادرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: لە دواین کۆبوونەوەمان لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ''پێشکەوتنی زۆر باش بوو".

ترەمپ زۆرترین گوشار ئابووری لەسەر ئێران درووستکردووە بۆ ئەوەی ناچاریان بکات لەسەر پرسی ئەتۆمی رێکبکەون.

ئێران رازییە بە داواکارییەکانی ئەمریکا و لە دواین کۆبوونەوە رەزامەندی دەربڕیوە بەرامبەر بە بڕیارەکانی ئەمریکا و دەیەوێت بەزوویی گەمارۆ ئابووریەکانی لەسەر لابدرێت.

لە دوای گەڕی پێنجەمی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: پرسی ئەتۆمی پرسێکی قورسە و وردەکاری زۆرە، ناکرێ بە دوو یان سێ کۆبوونەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.

عومان رۆڵی ناوبژیوان ئەمریکا و ئێراندا دەگێرێت و بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: "دواین کۆبوونەوەی نیوان ئێران و ئەمریکا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام یەکلاکەرەوە نەبووە"، هیوادارم بە زووری پرسی ئەتۆمی ئێران یەکلای ببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: "لەو بڕوایەدام لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو دەتوانین هەواڵی خۆشتان پێبدەین و هەواڵی خۆش لە بارەی رێککەوتنی ئێران دەبیستن".

تاوەکو ئێستا سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی ئەوەی لە تاران کردووە ئەگەر کەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمییەوە لەگەڵی رێکنەکەون "بۆردوومانیان دەکات، بۆردومانێک کە مێژوو بە خۆیەوە نەبینێت".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.