Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 01:59

مەسرور بارزانی لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی 49 ساڵەی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ لەم یادەدا جەخت لە كاركردنی هاوبەش و تەبایی و یەکهەڵوێستی و هاوخەباتی هەموو پێکهاتە و هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە.

 

رۆژی دووشەممە 26ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 49ـیەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

مەسرور بارزانی رایگەیاند؛ " شۆڕشی گوڵان، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بەڕێبەرایەتی ڕێبەری نیشتیمانیمان بارزانیی نەمر، پیلانی دوژمنانی کوردستانی تێکشکاند"

 

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

لە چل و نۆیەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموو تێکۆشەر و خەباتکاران و  فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەینەوە کە لەم شۆڕشەدا بەشدار بوون و بە شکۆمەندی و بڕوایەکی بەرزەوە، بەرگریان لە گەلی کوردستان کرد .  

شۆڕشی گوڵان، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بەڕێبەرایەتی ڕێبەری نیشتیمانیمان بارزانیی نەمر، پیلانی دوژمنانی کوردستانی تێکشکاند و لە ڕێگەی گیانفیدایی و بەردەوامبوونی خەبات و تێکۆشانەوە،  ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم خەڵکی کوردستاندا کردەوە .

لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، جەخت لە كاركردنی هاوبەش و تەبایی و یەکهەڵوێستی و هاوخەباتی هەموو پێکهاتە و هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە کە ئەو یەکڕیزییە، یەکێک لە بنەما بەهادارەکانی شۆڕشی گوڵان بوو کە بووە هۆی دروستبوونی بەرەی کوردستانی و  سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 و بەدەستێهنانی هەموو دەستکەوتە  نیشتمانییەکان.

لە یادی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو لە گیانی پاکی بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.