Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 00:03

سعوودییە سزای ئەو كەسانە دیاری دەكات كە بەبێ ڤیزە حەج ئەنجام دەدەن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە سزای ئەو كەسانەی دیاری كرد كە بەبێ ڤیزەی تایبەتی حەج دێنە وڵاتی سعوودییە و دەیانەوێت پڕۆسەی حەج ئەنجام بدەن.

وەزارەتەكە رایگەیاند: لە یەكەم رۆژی زی حجە (29ی نیسان) تا 14ی زی حجە (10ی حوزەیران) هیچ كەسێك بۆی نییە بەبێ ڤیزەی تایبەتی حەج سەردانی شوێنە پیرۆز و تایبەتەكانی پڕۆسەی حەج بكات.

راشیگەیاند: بەپێچەوانەوە هەر كەسێك دەستگیربكرێت سزای پێبژاردنی 100 هەزار ریالی سعوودی (27 هەزار دۆلاری ئەمەریكی)ی بەسەردا دەسەپێنرێت.

هەروەها رایگەیاند: ئەم سزایە توندتر و زیاتریش دەبێت ئەگەر كۆمەڵێك كەس بەیەكەوە دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەش دا كە سزایەكە بەسەر هەموو ئەو كەسانەش جێبەجێ دەكرێت كە هاوكاری ئەو كەسانە دەكەن جا لەژێر هەر پاساوێكدا بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.