Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 19:56

رووسیا: لەماوەی 7 كاتژمێر 51 فڕۆكەی ئۆكڕاینامان خستۆتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ماوەی تەنیا 7 كاتژمێردا 51 درۆن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای ئۆكڕانیامان خستۆتە خوارەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: هێزی بەرگریی ئاسمانی رووسیا ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپەرچی هێرشێكی فراوانی درۆن و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئۆكڕاینی داوەتەوە بەشێوەیەك كە لە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی تا كاتژمێر 8ی شەو لە چەند ناوچەیەكی جیاواز 51 فڕۆكە خراونەتە خوارەوە.

بڵاویشی كردەوە: لە ناوچەی كۆرسك 23 درۆن، لە ناوچەی ئۆریۆل 12 درۆن، لە ناوچەی تۆلا 11 درۆن، لە ئاسمانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا 6 درۆن و لە ناوچەی كالۆگا 1 درۆن خراونەتە خوارەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.