Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 09:36

هێرشكرابووە سەر ڤلادیمیر پووتین و لە مردن رزگاری ببوو

کوردستان TV
100%

سوپای رووسیا ئاشكرای كرد، چەند رۆژێك پێش ئێستا هێرشێكی فراوان كرابووە سەر ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا و ئەو لە مردن رزگاری ببوو.

یووری داشكین فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی رووسیا رایگەیاند: پووتین لە سەردانەكەی هەفتەی رابردوویدا بۆ هەرێمی كۆرسك، لەلایەن سوپای ئۆكڕایناوە بە ژمارەیەكی زۆر درۆن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشێكی كرابووە سەر و خەریك بوو فڕۆكەكەی بپێكرێت و بخرێتە خوارەوە.

راشیگەیاند: فڕۆكە ئاسمانییەكانی رووسیا بەژیرانەیی بەرپەرچی هێرشە فراوانەكەیان سوپای ئۆكڕاینایان دایەوە و توانیان سەرۆك پووتین لە مردن رزگار بكەن.

سەردانەكەی پووتین بۆ هەرێمی كۆرسك رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجامدرابوو، لەو سەردانەدا پووتین بە هێلیكۆپتەر وێستگەی ئەتۆمی كۆرسكی بەسەركردبووەوە كە ئێستا لەژێر نۆژەنكردنەوەدایە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.