Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 20:03

سعوودییە: زیاتر لە 900 هەزار حاجی گەیشتوونەتە سعوودییە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعوودییە ئاشكرای كرد، تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار حاجی و مێوانانی ماڵی خوا لە رێگەی وشكانی و ئاسمانی و دەریاییدا گەیشتوونەتە سعوودییە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاوی كردۆتەوە تا شەوی رابردووە كە كۆی گشتی 961.903 كەس گەیشتوونەتە سعوودییە.

لەو ژمارەیە 912.598 حاجی لە ڕێگەی ئاسمانی گەیشتوونەتە سعوودییە، 45.028 كەسیش بە ڕێگەی وشكانی، هەروەها 4.277 كەسیش لە رێگەی ئاوییەوە گەیشتوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعوودییە جەختیشی كردەوە كە نوێترین ئامێرەكان بۆ پێشوازیكردن لە مێوانانی ماڵی خوا لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بەردەستن و تا ئێستا هیچ كێشەیەك بۆ گەیشتنی حاجیان لە ڕێگەی ئاسمانی و وشكانی و دەریایی نەبووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.