ڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی ئایار، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و گله‌ییانه‌ی كه ئاڕاسته‌یان ده‌كرێت له‌باره‌ی خراپی كوالێتیی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان، بڕیاریان داوه له‌ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كه‌وه پشكنین بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه ده‌كرێت.
محەمەد حەنوون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووه: وەزارەتی بازرگانی به پلانی تۆكمه كار ده‌كات بە ئاراستەی پاڵپشتیکردنی باشتركردنی كوالێتی به‌شه‌خۆراكی مانگانه و کارتی بەشەخۆراک، هەوڵدەدات به ئاڕاسته‌یه‌كی زانستی گرنگ كار بكات له‌پێناو گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک.
محه‌مه‌د حه‌نوون باسی لەوەشکردووه: له‌مه‌ودوا بەشەخۆراکی هاوڵاتییان له‌ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه لە ژێر پشکنینی تاقیگەییدا دەبێت، ئه‌ویش بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و تەندرووستی و کوالێتییەکەی.
محەمەد حەنوون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق روونیشی کردەوە: شێوازی پشکنینەکە بریتییە لە دانانی دۆشاوی تەماتە لە ناو ئامێری (ئینکوباتۆر) بۆ ماوەی 15 رۆژ، شەکر بۆ ماوەی پێنج رۆژ و گەنمەشامی بۆ ماوەی سێ رۆژ تا دڵنیا بینه‌وه له باشی كوالێتییه‌كه‌ی.
راشیگه‌یاند: به پاڵپشتیی حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوی باشیان له كارتی خۆراكی هاووڵاتییان بڕیوه و پڕۆسه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وامه، ئه‌ویش له‌پیناو ئاسایشی خۆراك و به‌رده‌ستبوونی ئاماری دروستی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.