سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌ريى ژاپۆن کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پشتگيری لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
رۆژی يه‌كشه‌ممه 25ـی ئایاری 2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له هيتۆشى ئيشيزوكا، به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌ريى ژاپۆن له هه‌ولێر كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايیی ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌ريى ژاپۆن له هه‌ولێر خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا و ئاماژه‌ى به ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها سوپاسى ژاپۆنى كرد بۆ يارمه‌تى و پشتگيرييه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە؛ " هيتۆشى ئيشيزوكا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له بواره جیاجياكاندا، بره‌و به هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى له‌سه‌ر چالاكيى كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌ى كاره‌كانى، خسته ڕوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.