وەزارەتی دارایی دەڵێت لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کردووە.
رۆژی یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەوڵی ئەوەدایە بەر لە جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.