Erbil 31°C یەکشەممە 15 حوزەیران 18:39

لە رێگەی ئی هەڵسەنگاندنەوە نمرەی قوتابیانی سێ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دایک و باوکی قوتابیانی پۆلی یەکەم، دووەم و سێیەمی بنەڕەتی دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن، لە ماڵەوە نمرەی قوتابییەکانیان وەربگرن.

 

رۆژی شەممە 24ـی ئایاری 2025، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیزی بازنەی یەکەمی خوێندن، پۆلی یەکەم ، پۆلی دووەم، پۆلی سێیەمی بنەرەتی حکوومی دەکەینەوە، لە ئێستادا ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن e-halsangandn لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە".

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، لە ئێستاوە دایک و باوکان دەتوان لە رێگەی ئەم ئەپلیکەیشنەوە یارمەتی قوتابییەکان بدەن بۆ زانینی ئەنجامەکان و دەشڵێت؛ "پێویستە کار لەسەر دوایین ئەپدەیتی ئەپلیکەیشنەکە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی سەیری نمرەی قوتابییەکانیان بکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.