Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 08:49

ئەمەریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریای لادا و داوای هەنگاوی رژدتر لە دیمەشق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمەریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریای لادا و بۆ نەهێشتنی سەرجەم سزاکانیش چەند داواکارییەک لە ئەحمەد شەرع دەکات، هاوکات دۆناڵد ترەمپ دەڵیت، مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوەتە چەند کۆمپانیایەک بۆ وەبەرهێنان لەناو سووریا.

 

رۆژی شەممە 24ـی ئایاری 2025، حکوومەتی ئەمەریکا رایگەیاند، بە مەبەستی بنیاتنانەوەی سووریا لەدوای چەندین ساڵ شەڕ لەو وڵاتەدا، کۆمەڵێک سزامان لەسەر دیمەشق لادا.

 

هاوکات کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیدا؛ "داوامان لە دیمەشق کردووە هەنگاوی رژد بۆ دەرکردنی چەکدارە نایاساییەکان لەو وڵاتە بنێت".

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا شەوی رابردوو رایگەیاند؛ "مۆڵەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ دەوڵەتی راگوزەری سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، بانکی ناوەندی، هێڵی ئاسمانی سووریا، هۆتێلی چوار وەرزی دیمەشق، کۆمپانیا حکوومییەکان و هەندێک دامەزراوەی سەرەکیی ئەو وڵاتە دەرکرد".

 

هاوکات مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بە لێخۆشبوونی 180 رۆژەی سزاکانی "سیزار" دا و گوتی؛ "ئەو لێخۆشبوونە زەمینە بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا، وزە، ئاو و ئاوەڕۆی سووریا دەستەبەر دەکات" و گوتیشی، ئەمە یەکەم هەنگاو بۆ دروستبوونی وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانمان و "دۆناڵد ترەمپ بە روونی خوازیاری کۆمەڵێک هەنگاوی دیمەشقە بۆ نەهێشتنی سەرجەم سزاکانی سەر ئەو وڵاتە".

 

هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دوای دیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە ریازی پایتەختی سعوودیە دەستیپێکرد و هەر لەو دیدارەدا ترەمپ داوای لە شەرع کرد چەکدارە نایاساییەکان دەربکات و ئەو فەلەستینییانەی لەلایەن واشنتنەوە داواکراون، رادەستیان بکاتەوە و هاوکار بێت بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.