ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025 لە سەڵاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسف کرا و جەختیش لە پێویستیی پابەندبوونی هەموولایەک کرایەوە بۆ بە ئەنجامگەیشتنی ئەم پڕۆسەیە.
داودئۆغلو سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بووە و ڕۆڵی سەرۆک بارازانیی بەرز نرخاند.
پێشهات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی تەوەری دیکەی ئەم دیدارە بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.