Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 03:50

شاندی پارێزگارانی حکوومەتی هەرێم گەیشتنە تاران

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.5.22، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کە پێکهاتووە لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆک و بەرپرسی کۆمەڵگایی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گەیشتنە فرۆکەخانەی میهرئابادی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بڕیارە هه‌ر ئەمڕو شاندی پارێزگارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پارێزگارانی ( سنه‌، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرمانشا ) جگە لە دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ پارێزگاری تاران و ژووری بازرگانی تاران کۆببنەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.