له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سیناتۆر سێناتۆر بیل هاگەرتی كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه‌دا: پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
له دیداره‌كه‌دا : سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمەریکی کرد لە بواری وزە و هیوای خواست پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای سوپاسکردنی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان ، جەختیشی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی لە نێوان هەردوولادا کردەوە.
له دوماهی كۆبوونه‌كه‌دا : پێویستی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییه‌كان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان بوو.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.