لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمه‌ریکا، بڕیارە ڕۆژی هەینی 23ی ئایاری 2025 مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان بکەن.
تریفە عەزیز، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند: بڕیارە ڕۆژی هەینی 23ی ئایاری ئه‌م مانگه،مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆببێتەوە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووه: ئێمە لەگەڵ ئەمه‌ریکا لە بوارەکانی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەک بەرەداین.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ رۆبیۆ پرسەکانی وزە و گەشەپێدان و وەبەرهێنان دەبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.