كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووه: سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگریی هاژه‌كی بە ناوی سیستەمی"گومەزی زێڕین" به به‌های 175 ملیار دۆلار دروست دەکەن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی ئایار، كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئاماژە بەوە دراوە کە دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاندووە: "خۆشحاڵم دروستکردنی سیستەمی بەرگریی هاژه‌كی گومەزی زێڕین کە سیستەمێکی پێشکەوتووی نەوەی نوێیە رابگه‌یه‌نم، كه ئامێرەکانی ھەستەوەر و بەرگریی لە بۆشایی ئاسمان لەخۆ دەگرێت.
باسی لەوەش کردووە: سیستەمەکە لەسەر وشکانی، دەریا و بۆشایی ئاسمان دامەزرێندرێنن.
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئەم سیستەمە نوێیە، بەر لەوەی ماوەی دەسەڵاتەکەی کۆتایی پێ بێت، دروست دەکرێت و لە ماوەی سێ ساڵی داھاتوودا ئەم سیستەمە ئامادە دەبێت و دەخرێتە کار.
ئاشکراشی کردووە: کۆی گشتیی تێچووی دروستکردنی سیستەمەکە كه ڕۆڵی به‌رگریی هاژه‌كی ده‌گێڕێت، 175 ملیار دۆلارە.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ش هاتووه: "کەنەدا پەیوەندی پێوە کردووین و خواستی خۆی نیشانداوە لەوەی ببێت بە بەشێک لەم پڕۆژەیە، بۆیە لەسەر ئەو پرسە قسە لەگەڵ بەرپرسانی کەنەدا دەکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت وڵاتەکەیان بپارێزن".
دۆناڵد تره‌مپ ئاشكراشی كردووه: سیستەمی"گومەزی زێڕین"، سیستەمێکی زۆر باش و پێشکەوتوو دەبێت لە ڕووی بەرگریی هاژه‌كییه‌وه، چونکە توانای دەبێت ھەموو خۆرە هاژه‌كێك لە ئاسمان تێکبشکێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.