دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگەیاندووه: ژمارەیەک به‌رپرسی پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات تا فۆڕمی ئه‌ستۆپاكی دارایی پڕبكه‌نه‌وه بۆ دڵنیایی له‌گه‌ڵ فۆڕمی پێشوو به‌راورد بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستەی دەسپاکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووه: "دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە مادەی (14) لە ڕێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک به‌رپرسی پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات كه پێشتر له كاتی كاری وه‌زیفی له سلكی حكوومه‌ت فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووە: لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە.
دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ئاشكراشی كردووه: "پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی خانەنیشین و ڕاوێژکار و بریكاری وه‌زاره‌ت و چەندان پلەی دیکەی تێدایە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.