Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 13:56

 نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش نەکراون

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند: بەھۆی ئەو گەمارۆییە سەختەیەی کە ماوەی چەندین ھەفتەیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەسەر کەرتی غەززەدا سەپێندراوە، تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2025 ستیفان دوجاریک گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا رایگه‌یاند: لە دووشەممەی ڕابردووە، چوار بارھەڵگر کە خۆراکیان ھەڵگرتووە، چوونەتە ناو کەرتی غەززە.

ڕاشیگەیاند: بە ھۆی ئەو گەمارۆییە سەختەیەی کە ماوەی چەندین ھەفتەیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەسەر کەرتی غەززەدا سەپێندراوە، تا ئێستا بارھەڵگرەکان نەیاتوانیوە ماددە خۆراکییەکان بگوزانەوە کۆگاکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە.

ستیفان دوجاریک گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكراشی كرد: هه‌ر لەبەر ئه‌و هۆیه‌ تا ئێستا، نەتواندراوە، یارمەتییە مرۆییەکان بەتایبەتی ماددە خۆراکییەکان بەسەر فەڵەستینییەکاندا لە کەرتی غەززە، دابەش بکرێن.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.