Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 17:29

کەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

رۆژی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور".

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی کەمێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان.".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان :44 پلەی سیلیزی

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.