Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:23

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام (ئەیب) حەمادە کۆبووەوە.

کۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوە دا کە شانازی دەکەم لە بنەماڵەکەماندا ڕەگێکی کوردیم هەیە و نەنکم (دایکی باوکم) کوردە و دایکیشم دروزییە.

کۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ واشنتن و واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بوارەی وزە دەربڕی کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و جەختیشی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمان ئەیب کرد کە ساڵی ڕابردوو بە ئەندامی کۆنگرێس هەڵبژێردرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەروەها سوپاسی پشتیوانیيەکەی کرد لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.