Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 11:17

شاندی پارێزگارانی هەرێمى کوردستان گەیشتنە سنە

کوردستان TV
100%

چوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێیەمین دیداری بازرگانی هاوسنوورییەکان، گەیشتنە سنە

ئەمڕۆ سێشەممە شاندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونی هەرچوار پارێزگاری شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و د.عەلى تەتەر پارێزگارى دهۆک و نوخشە ناسح پارێزگارى هەڵبجە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران و بەرپرسانی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و باشماخ و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاندى یاوەریان، گەیشتە فڕۆکەخانەی شارى سنە.

 لەلایەن ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆی ئێران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی باڵای شارەکە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.

وا بڕیارە شاندی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچیوەى سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان، کە ئەمڕۆ و بەیانی له‌ شارى سنه‌ بەڕێوەدەچێت لەگەڵ پارێزگارانى ئازربایجانى ڕۆژئاوا ئورمییە، سنە، کرمانشا، چەندین دیدارى گرنگ بەمەبەستى بەهێزکردنى جوولە و ڕه‌وشی بازرگانی و بره‌ودان به‌ بواری كولتوورى و پێوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان ئەنجام بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.