ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئایاری 2025 به‌هۆكارێكی نادیار ئاوی گوێزه‌ره‌وه‌ی ئیفراز سێ له نزیك گوندی داره‌به‌ن له ڕێگای ئاشۆكان شكا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولیریش رایگه‌یاند: تیمه‌كان گه‌یشتوون و سه‌رقاڵی چاككدرنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوای شكانی بۆڕییه‌كه، رابەر حوسێن بەرێوبەری ئاوی هەولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە نزیك گوندی (دارەبەن) شکاوە و بەم هۆیەوەش تەواوی پڕۆژەكە كوژێنراوەتەوە، چونكه بۆڕییه‌كه ئاوی زۆری لێ ده‌ڕوات و ناتوانرێت كاری چاككردنه‌وه بكرێت.
رابه‌ر حوسێن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له ئێستادا تیمەکانیان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی شكانی بۆڕییه‌كه‌و ده‌ستییان به چاككردنه‌وه كردووه.
جێی باسه ، بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی ئاوی ئیفراز سێ ئاوی به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دابین ده‌كات، بۆیه تا كاتی چاككردنه‌وه‌ی پێویسته هاوڵاتییان ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.