ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، به وردی لێكۆلینه‌وه له كامالا هاریس ده‌كه‌ین به‌هۆی پێدانی پاره و به‌رتیل به كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتی بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردوو.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە پێگه‌ی خۆی له (سۆشیال تروس) رایگەیاندووه: کامالا هاریس پارەیه‌كی زۆری بە کەسایەتییە دیارەکان داوە بۆ ئەوەی پشتگیری بکەن، سەرەڕای ئەو ئاستە خراپەی لە کەمپەینەکانی هەڵبژاردن پێشکەشی کرد، بەڵام دەبێت لێکۆلینەوەی لەگەڵدا بکرێت بەهۆی بە هەدەردانی سامانی گشتی وڵات".
لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو، چەندین کەسایەتیی دیار له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانی هۆڵیوود پشتگیری خۆیان بۆ کامالا هاریس دەڕبری و پاره‌یه‌كی زۆری پێدان تا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ بكه‌ن.
دۆناڵد ترەمپ خەرجکردنی ئه‌م پاره زۆره‌ی بە گەندەڵی و نایاسایی وەسف کردووه.
له‌مباره‌یه‌وه تا ئێستا كاملا هاریس هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی پیشان نه‌داوه و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه بۆ رای گشتی ئه‌مه‌ریكا و جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.